ئاژانسی ئهنهدۆڵی رایگهیاند ، ژمارهی قهوربانییانی تهقینهوهكهی
دوێنێی بهیروت بهرزبوهتهوه و زیانێكی ماددی زۆری لێكهوتوهتهوه
جۆرج كتانە سكرتێری گشتیی رێكخراوی خاچی سووری لوبنان ، لە
لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی
بەندەری شاری بەیروتی خستەڕوو و رایگهیاند ، ژمارەی
ئەو كەسانەی كە لە تەقینەوەكەی دوێنێی بەیروت-دا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە
بۆ 100 كەس و ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە چوار هەزار كەس
ئهمه له كاتێكدایه دوێنێ سێشەممە تەقینەوەیەكی بەهێز لە
بەندەری شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان رووی دا و بەهۆیەوە جگە لە زیانێكی زۆری
گیانی، زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە.
پێشتر سەرۆكوەزیرانی لوبنان، حەسان دیاب بەهۆی تەقینەوەكەوە،
ئەمڕۆ چوارشەممەی بە ''پرسەی نیشتمانی''ی لە وڵاتدا راگەیاندبوو.