نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی ته‌مموز دیاریكرا

کوردستان 05/08/2020

Alternate Text

 قائیمقامیه‌‌تی سلێمانی نرخی ئه‌مپێری موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كانی دیاری كرد و نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك له‌ نیوان شه‌ش هه‌زار و 250 بۆ حه‌وت هه‌زار و 250 دیناردا بێت و بۆ مانگی ئاب 24 كاتژمێر كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت    

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 5ی ئابی  2020  لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبوه‌وه‌ و نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بایان دیاركرد   و بریاردرا  به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی حه‌وت دیاری كرد، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (210) بۆ (220) سه‌عات كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان شه‌ش هه‌زار (250) بۆ حه‌وت هه‌زار و (250) دینار دەبێت.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ روو ، به‌ پێی نرخی یه‌ك كاتژمێر ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی ته‌موز (33) دینار و نیو دەبێت و به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبا، مانگی ئاب (24) سه‌عات كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت.


لیژنه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ ، به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلییكانه‌وه،‌ نرخی ئەمپێڕێك كاره‌با لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت ،داوا له‌ خاوه‌ن مۆلیده‌كانیش كراوه‌ هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن

 لەكۆبونەوەكەشدا ئەو خاڵە دوپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا