رۆژی چواری حوزه‌یران بانگوازی ئیسلامی ماكوان كه‌ریم له‌لایه‌ن هه‌واڵگری نه‌رویجه‌وه ده‌ستگیركرا.
بنه‌ماڵه‌ی ماكوان كه‌ریم بڵاویانكرده‌وه، "مه‌ردانێکی زۆر هه‌ن له‌ئیمانداران ئه‌و په‌یمانه‌ی داویانه به خوا، ڕاستیان کرد له‌سه‌ری ژیان و پابه‌ند بوون پێوه‌ی و لایان نه‌دا لێی، جا هه‌یانه په‌یمانه‌که‌ی جێبه‌جێ کرد و مرد له‌سه‌ری، هه‌شیانه چاوه‌ڕوانه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕان و لاری ڕووی تێ نه‌کردوون".
وتیشی، "خوشکان و برایان و موسوڵمانانی ئازیز لە هەر کوێیەکی ئەم دنیایە هەن، بەداخەوە بەڵام بە شانازیەوە بە سەربەرزیەوە پێتان رادەگەیەنم کەوا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٤/٨/٢٠٢٠ ماکوان کەریم لەلایەن موخابەراتی نەرویجیەوە لەسەر داوای حکومەتی ئیتالیا دەستگیر کرا تا ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکرێت".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، "بەو هۆکارە بەیانی ماکوان دادگایی دەکرێت و چاوەڕێی بڕیاری دادگاین، بۆیە داوا لەهەمووتان دەکەم کەوا دوعای خێر بۆ ماکوان و بۆ هەموو گیراوانی موسوڵمانان بکەن تا خوای گەورە کاریان بۆ ئاسان بکات و سەبر و ئیستقامەتیان پێ ببەخشێت لەسەر ئەو ڕێبازەی کە هەڵیان بژاردووە".