فیلێک لە ناتۆدا...هۆشداری لە هەڕەشەکانی تورکیا دەدرێت

جیهان 05/08/2020

Alternate Text

رۆژنامەی نیوۆرک تایمزی ئەمریکی راپۆرتێکی لەبارەی هەڕەشەکانی تورکیا لە هاوپەیمانی ناتۆ بڵاوکردووەتەوە و بە فیلەکەی ناتۆ ناوی دەبات.

رۆژنامەی نیوۆرک تایمز، بڵاویکردووەتەوە، تورکیا هەڕەشەی بۆ سەر پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) دروستکردووە، دیبلۆماتکارە ئەوروپیەکان بە فیلەکەی ناو ناتۆ ناوی دەبەن.
رۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، گەر تورکیا ئەندامە لە ناتۆ بۆچی  چەکی رووسی دەکڕێت؟

لەلایەکی دیکەوە لە مانگی حوزەیرانی رابردوو هێندەی نەمابوو شەڕ لەنێوان کەشتییەکی جەنگی فەرەنسی و تورکیا رووبدات، بەڵام کەشتییە فەرەنسییەکە کشایەوە، دواتر کێشە لەنێوان یۆنان و تورکیا دروستبوو دوای ئەوەی کەشتییەکی تورکیا هەوڵی بردنی غازی لە ئاوەکانی یۆناندا دا، لە کاتێکدا  هەموویان ئەندامی ناتۆن.

لەگەڵ ترسان لە زیادبوونی توانا سەربازییەکانی تورکیا بەرپرسانی ناتۆ تورکیا بە دەواڵەتی سەرەکی ناو هاوپەیمانێتیەکە دەزانن و وەک خاڵی بەیەک بەستنەوەی ئاسیا و ئەوروپا دەیبینن.

لەگەڵ ئەو نیگەرانیانەی دەوڵەتانی ناتۆ تورکیا بەردەوامە لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی و ناردنی ١٠ هەزار سەرباز بۆ سوریا و بەردەوامە لە هاوکاری سەربازی بۆ میلیشیاکانی حکومەتی ویفاق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا