به‌پێی زانیاریه‌كانی
(BMC ) له‌رۆژانی جه‌ژنی قوربان زیاتر له 50 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته پارێزگای سلێمانی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری
سلێمانیش هیچ لێدوانێكی فه‌رمی ناده‌ن له‌سه‌ر
هاتنی ئه‌و گه‌شتیارانه
ئارام شوانی ، وته‌بێژه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی به ( BMC ) رایگه‌یاند ، ئه‌م جه‌ژنه
هیچ لێدوانێكی فه‌رمیمان نابێت له‌سه‌ر هاتنی گه‌شتیاران بۆ پارێزگای سلێمانی و
بریارمانداوه هیچ ئامارێك بڵاونهكهینهوه ، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و
گرفتانه‌ی له جه‌ژنی ره‌مه‌زان رووبه‌روومان كرایه‌وه و ئێمه تۆمهتباركراین كه
هۆكاربووین بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی ئه‌مه‌ش
له كاتێكدا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكمان نیه رێگه به هاتنی گه‌شتیار بده‌ین
وتیشی ، هاتنی گه‌شتیار و رێگه‌پێدانیان بۆ ناو پارێزگاكه له ده‌سه‌ڵاتی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزار نیه و پێمان نه‌وتوون بێن ، پێویسته لێپرسینه‌وه
له‌و كه‌سانه بكرێت كه بڕیاری هاتنی گه‌شتیارانیان داوه
ئارام شوانی باسی له‌وه‌شكرد ، حه‌وت مانگه سه‌رجه‌م كۆمپانیا و نوسینگه گهشتیاریهكانمان مایه پووچ بوونه و كارمه‌نده‌كانیان
كه‌مكردووه‌ته‌وه و به‌هۆی بێكاریه‌وه ئیفلاسیان كردووه ، ئه‌گه‌ر رێگه به
هاتنی خه‌ڵكی ناوه‌راست و خوارووی عێراق ده‌درێت و كارئاسانیان بۆ ده‌كرێت ، بۆچی رێگا به كۆمپانیا گه‌شتیاریه‌كان نادرێت
گروپی گه‌شتیاری بهێنن و گه‌شه‌یه‌ك بكه‌نه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی به ( BMC ) راگه‌یاند ، رێژه‌ی هاتنی
گهشتیارله رۆژانی جه‌ژنی قوربان گه‌یشتۆته سه‌روو 50 هه‌زار كه سه‌رجه‌میان له
ناوه‌راست و خوارووی عێراقه‌وه هاتبوون و
سه‌رجه‌م هۆتێله‌كانی سلێمانیش پڕبوون و جێگای به‌تاڵی تێدا نه‌ماوه
ئه‌مه له كاتێكدایه پارێزگاری سلێمانی چه‌ندین بریاری دا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
قه‌ڕه‌باڵغی و به‌ریه‌ك نه‌كه‌وتنی هاوڵاتیان له شوێنه گهشتیهكان و له‌ئێستادا
ناوه‌راست و خوارووی عێراق ئاستی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا روو له هه‌ڵكشانه و
له بازگه‌كانیش هیچ پشكنینێكی كۆرۆنا ئه‌نجام
نه‌دراوه