به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند، منداڵێك كه ته‌مه‌نی ساڵێك و شه‌ش مانگ بوو، به‌هۆی خواردنی چه‌ره‌ساته‌وه گیانیله‌ده‌ستداوه.
پۆلیسی دهۆك له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له ناحیه‌ی قه‌سرۆك منداڵێك كه ته‌مه‌نی ساڵێك و شه‌ش مانگه به‌هۆی ئەوەش چه‌ره‌س له قورگی په‌ڕیوه راسته‌وخۆ گیانیله‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك داواشی له دایكان و باوكان كردوه، ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن، بەتایبەت لەکاتی پێدانی خواردن.