ژنێکی ئەرمەنی لە فڕۆکەخانەی میونخ لە ئەڵمانیا دەستگیرکرا پاش ئەوەی ئێسک و پروسکی کەسێک لە جانتای گەشتەکەیدا دۆزرایەوە.
پۆلیسی میونخ بڵاویکردووەتەوە، ژنەکە دانیشتووی ئەڵمانیا بووە لەگەڵ کچەکەیدا ویستوویانە بۆ وڵاتەکەی خۆیان گەشت بکەن، بەڵام لەکاتی پشکنینی جانتاکەیدا ئێسک و پروسکیان دۆزیوەتەوە.
روونیشیکردووەتەوە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئێسکەکان دەگەڕێنەوە بۆ هاوسەری ژنەکە کە لەساڵی ٢٠٠٨ەوە مردووە و لە ئەڵمانیا نێژراوە.
ژنە ئەرمەنییەکە هەوڵیداوە ئێسکو پروسکی هاوسەرەکەی بەرێتەوە وڵاتەکەی خۆی و جارێکی دیکە بنێژرێتەوە.