پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەس رادەگەیەنێت کە بە ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکیان دابوو دواتر لە شوێنێک فڕێیان دابوو.
پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات - بنکەی پۆلیسی باداوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ا.ن.خ) و (ع.م.ا) و دانیشتووی گەڕەکی باداوە، بە تۆمەتی لێدان لە منداڵێک بە ئۆتۆمبێل بە ناوی (دواڕۆژ کارزان خەسرەو) تەمەن شەش ساڵ، دەستگیر کردووە.
روونیشیکردووەتەوە، تۆمەتبارەکان بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئۆباما) لە منداڵەکەیان دابوو و دواتر گوایە منداڵەکە دەبەنە نەخۆشخانە، بەڵام لە شوێنێکی نزیک لە ڕووداوەکە فڕێیان دابوو.
ئاشکراشی کردووە، تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بەپێی ماددە (23ی هاتوچۆ) بەند کران و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.