شهوی رابردوو مەفرەزەكانی بەشی
پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی دزراوی ھاوڵاتییەكدا گرت
و دوای ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی خاوەنەكەی كرایهوه
پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن
ھاوڵاتییەكەوە كە سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان بۆ كڕینی كەلوپەل لەماركێتێك لەنزیك
پاركی ئازادی دابەزیوەو ئۆتۆمبێلەكەی بەكارپێكراوی بەجێهێشتووە و لێیدزراوە ،
دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد ، توانراوه شەوی ڕابردو لە یهكێك له گهڕهكهكانی شاری سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا
بگرن كه له لەجۆری كامارۆیە و دوای گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی
خاوەنەكەی دهكهنهوه .
پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دهكات لەكاتی دابەزینیان ، ئۆتۆمبێلەكانیان بە
كارپێكراوی بەجێ نههێڵن بۆ ئهوهی تا
توشی ڕوداوی هاوشێوەیە نەبنەوە