وته‌بێژی یه‌كێتی
رایگه‌یاند ، بۆچوونێكی به‌هێز له‌ناو هه‌ردوو حزب هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌یه‌كتر
نزیك ببنه‌وه و ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت له راگه‌یاندنه‌كان بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی یه‌كتر
هیچ راست نیه و گه‌وره كراوه‌ته‌وه
رۆژی سێشه‌ممه چواری ئابی 2020 ئه‌مین بابا شێخ وته‌بێژی
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ، به‌مزووانه
كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی ئه‌نجام ده‌درێت ، له‌و بروایه‌دا نیم له‌یه‌كتر
دووربكه‌وینه‌وه ، چونكه بۆچوونێكی به‌هێزهه‌یه له‌ناو یه‌كێتی و پارتی كه هه‌وڵدرێت
له‌یه‌كتر نزیك ببینه‌وه و پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ ته‌واو كردنی ئه‌و كارانه‌ی
ماوه‌ته‌وه
وتیشی ، چه‌ند
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه مانای ئه‌وه نیه له‌یه‌كتر دوور ده‌كه‌وینه‌وه به‌وجۆره‌ی
له میدیا باس ده‌كرێت زۆر گه‌وره كراوه ، وه‌ك یه‌كێتی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین
كۆبوونه‌وه و راوێژمان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر ئه‌نجام داوه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كان
وته‌بێژی یه‌كێتی
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ، رێكه‌وتنێكی ستراتیژی گرنگیان هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی
كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌گه‌ر پێویستی به رێكه‌وتنی نوێ هه‌بێت
ئاماده‌ن ئه‌نجامی بده‌ن