دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی نه‌مانی ئۆكسجین له
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پارێزگای دهۆك به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ندروستی پارێزگاكه ئه‌و
ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند ، ده‌ستكه‌وتنی ئۆكسجین زۆر ئاسانه به‌ڵام
بارودۆخه‌كه رۆژ به رۆژ جێگای مه‌ترسیه
حەمزە رەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی
پارێزگای دهۆک به ( BMC ) راگه‌یاند ، ده‌نگۆی نه‌بوونی
ئۆكسجین دووره له راستیه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له دهۆك كێشه‌ی كه‌می
ئۆكسجینمان نیه چونكه پێش ته‌واو بوونی هه‌وڵی دابینكردنی ده‌ده‌ین و ده‌ستكه‌وتنی
زۆر ئاسانه
وتیشی ، بارودۆخی ته‌ندروستی
له دهۆك زۆر خراپه و ئاماره‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا روو له هه‌ڵكشانه‌و
رۆژانه نه‌خۆش زیاد ده‌كات ، چه‌ند نه‌خۆشێكمان هه‌یه باری ته‌ندروستی ناجێگیره و پێشبینی ده‌كه‌ین چه‌ند رۆژی داهاتووش به‌مجۆره
ره‌وشه‌كه خراپ بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ،
پێیان باش نیه زۆرینه‌ی دانیشتوانی دهۆك تووشی كۆرۆنا بن له‌پێناو دروستبوونی به‌رگری
گشتی ، چونكه پێی وایه ئه‌گه‌ری مردن
زیاتر ده‌بێت و ته‌نها ئه‌وه‌ی گرنگه په‌یڕه‌وی بكه‌ن تاك پارێزیه و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له شوێنی
قه‌ره‌باڵغ
به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ندروستی
دهۆك ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند ، 387 نه‌خۆش چاك بوونه‌ته‌وه
و له ئێستادا 408 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كان ماون .
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هەرێمی
کوردستان ، تا ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆی 15
هەزار و 173 توشبوی کۆرۆنا، 801 توشبویان لە دهۆک تۆمارکراون، هەروەها لە کۆی 586
حاڵەتی گیان لەدەستدان لە هەرێم، 6 حاڵەتیان لە دهۆک بوە.