بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٣٤ کەسی دیکە توشی توشی کۆرۆنا بوون و تهنها ١٣٥ توشبوو له نهخۆشخانهكان ماوه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هەر لەو ماوەیەدا تەنها دو کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە، لەبەرامبەردا هەشت کەسی دیکە چاکبونەتەوە و رەوانەوەی ماڵەوە کراون.
ئەوەش ئاشکراکراوە، تائێستا 135 توشبوی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەکان ماونەتەوە و 118 کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی تائێستا لەسلێمانی هەشت هەزار و 736 کەس توشی کۆرۆنا بون و 432 کەسیش بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیانلەدەستداوە.