سبەینێ ئەم گەڕەكەی سلێمانی كارەبای نابێت

کوردستان 05/08/2020

Alternate Text

كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ( بەختیاری) نزیك بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكان، فیدەری (۱۹)سبەینێ پێنجشە‌ممە شەش-ی هەشت-ی ٢٠٢٠، پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە،  گەڕەكی بەختیاری سبەینێ لە كاتژمێر (٧ ی بەیانی بۆ ١٢ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیا نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.

جەختیشكراوەتەوە، ئاگاداریشیان دەكەینەوە كە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

كارەبای سلێمانی رونیشكردوەتەوە، هەروەها ئاگادارییان دەكەینەوە كە لە پێناو پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

باسی لەوەشكردوە، داواكاریشین كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن، بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوە بچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا