هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەو بڕە پارەیە ئاشکرادەکات کە بۆ سلێمانی خەرجکراوە

کوردستان 05/08/2020

Alternate Text

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، تائێستا حکومەت زیاتر لە دوو ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی لەچوارچێوەی بوودجەی روبەروبوونەوەی کۆرۆنادا خەرجکردووە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە (BMC) رایگەیاند، هەرکاتێک پارێزگای سلێمانی پێویستی بەدابینکردنی بوودجە بووبێت بۆ روبەروبوونەوەی کۆرۆنا حکومەت ئامادەبووە هاوکاری دارایی پێشکەشبکات و لەوچوارچێوەیەشدا تائێستا زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ ئەم شارە خەرجکراوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاشکراشیکرد، "پارەکە بەگوێرەی پێویستی ناوچە جیاوازەکان تەرخانکراوە، بۆ دەربەندیخان ٢٠٠ ملیۆن تەرخانکراوە و هەروەها بۆ پارێزگای هەڵەبجە و ناوچەکانی دیکەی چەمچەماڵ و ئیدارەی گەرمیانیش بەپێی دۆخی بڵاوبونەوەی پەتاکە و پێویستییەکان پارە تەرخانکراوە".

ئەمە لە کااتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە (٥ی ئاب-ی ٢٠٢٠)، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی و پارێزگای دھۆک تەرخانکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا