بەڕێوبەری
هاتوچۆی پارێزگای کەرکووک، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، و دۆخی تەندروستیشی ناجێگیرە.
عەمید جەمال حەکیم،
بەڕێوبەری هاتوچۆی پارێزگای کەرکووک ئهمڕۆ چوارشەممە لەکاتی دەوامی فەرمی و پاش دەرکەوتنی
نیشانەکانی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا، پشکنینی بۆ ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە
کە سێ رۆژە هەڵگری ڤایروسەکەیە و لەئێستادا لە نەخۆشخانەی فاروق لە شاری سلێمانی خەوێنراوە
و دۆخی تەندروستیشی ناجێگیرە.
بەڕێوبەری
کاروباری هونەری لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی کەرکووک، عەقید عوسمان عەبدوڵڵا، راگەیاند،
جگە لە بەڕێوبەری هاتوچۆی کەرکووک خۆیشی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و باری تەندروستی
جێگیرە،عەقید عوسمان عەبدوڵڵا راشیگەیاند دۆخی تەندروستی عەمید جەمال حەکیم ناجێگیرە.