ئەمشەو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند، ١٨ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌وه و ره‌وانه‌ی
ناو خانه‌واده‌كانیان كرانه‌وه.
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی دهۆككە ئەمشەو بڵاویكردەوە،، ١٨ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا
له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه ڤایرۆسه‌كه‌یان
په‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه، بۆیه بڕیاردراوه بنێردرێنه‌وه بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان.
ته‌ندروستی دهۆك
راشیگه‌یاندووه، ٣٠٩ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك له‌ژێر چاودێریدان
و ٤٨٥ توشبوش به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی
دواین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، تاوەکو ئێستا ١٥ هەزار و ٥٧٧
تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، نۆ هەزار ٧١١
تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٥٩٧ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.