درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەنزیک قەزای دەربەندیخان نۆ کەس بوونە قوربانی.
بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک گوندی مچەکوێر ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.
روونیشیکردەوە، قوربانییەکان خەڵکی ناحیەی سێوسێنانن و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.