هەریەکە لە کۆمپانیای فەیسبوک و تویتەر پۆستێکی نوێی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایان سڕیەوە، بەهۆی ئەوەی بەڵگەی راستی و دروستی نەبووە.
شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ لە لاپەڕەکانی خۆی پۆستێکی بڵاوکردبووەوە کە دەڵێت" منداڵان لە نەخۆشی کۆرۆنا پارێزراون"، بەڵام هەر زوو پۆستەکانی سڕدرایەوە.
سەبارەت بە هۆکارەکەی کۆمپانیاکان رایانگەیاندووە، قسەکانی هیچ بەڵگەیەکی زانستیان نییە.
ئەمە یەکەمجار نییە، پۆستەکانی دۆناڵد ترەمپ دەسڕدرێتەوە، پێشتریش کۆمپانیاکان رایانگەیاندبوو رێوشوێنەکانیان بۆ ئەو بڵاوکراوانەی لەگەڵ بنەماکانیان ناگونجێن دەسڕنەوە.