بەشێک لە شۆفێرانی هێڵی نێوان هەولێر و شارەکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر گردبوونەوە و داوا دەکەن، رێگه‌كانیان بۆ بكرێته‌وه له پێناو بژێوی ژیانیان .
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 6ی ئابی 2020 به‌شێك له شۆفێرانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نێووان پارێزگاكان له شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه و به ووته‌ی به‌شێك له شۆفێره‌كان نزیکەی چوار مانگە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانەوە بێکار بوون و داوا دەکەن ، چۆن رێگەی نێوان بەغدا سلێمانی کراوەیە، بەو شێوەیە رێگەی هەولێریش بکرێتەوه
به‌پێی زانیاریه‌كان رێژه‌ی ئه‌و شۆفێرانه زیاتر لە دوو هەزاره شۆفێره و، بۆ ماوەی پێنج مانگە کەس لێی نەپرسیونەتەوە لە کاتێکدا بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو کارەیە
به ووته‌ی یه‌كێك له شۆفێره‌كان به‌هۆی كردنه‌وه‌ی رێگای نێوان سلێمانی و به‌غدا زیاتر له 40 هه‌زار هاوڵاتی و گه‌شتیار سه‌ردانی سلێمانیان كردووه و داواكارن چۆن رێگا به كردنه‌وه‌ی چێشتخانه و نۆرینگه و شوێنه گشتیه‌كان دراوه ، هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه