دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هندستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی
جیاوازی ئه‌و ولاته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدانی ڕۆژانەی بەهۆی
ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگه‌یاند
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 6ی ئابی 2020 سایتی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاوی كردۆته‌وه لە
ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردووله هندستان 904 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و56
هه‌زار و 282 کەسی دیکەش توشی ڤایرۆسەکە بوون
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی هیندستانیش رایگه‌یاند ، ، کۆی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە هیندستان
گەیشتۆتە 40,699 کەس. لە ماوەی 30 ڕۆژی ڕابردوودا ، هه‌روه‌ها 20,000 حاڵەتی گیان
لەدەستدان لە هیندستان تۆمارکراوە.
به‌پێی زانیاریه‌كانی سایتی ئەسۆشیەتد
پرێس هەریەک لە ویلایەتەکانی مەهراشترا ، تامیل نادو ، ئاندهرا پرادیش
ڤایرۆسەکە تێیدا بە قورسی بڵاوبۆته‌وه .