لەدوای تەقینەوەکانی لوبنان عێراق چەند رێوشوێنێکی گرتە بەر بەمەبەستی رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو رووداوە لە وڵاتەکەی.
دەستەی گومرگی عێراق، لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە، سەرجەم خاڵە سنورییەکان بە ئەوانەی هەرێمیشەوە، پاکتاوی ئەو ماددە کیمیاییە ترسناکانە بکەن کە هاتوونەتە ناو عێراق و تا ئێستا یەکلایی نەکراونەتەوە و لە خاڵە سنوریەکان ماونەتەوە.
داوایشیکردووە، لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا وەڵامیان بدەنەوە و زانیارییەکانیان بۆ بنێرن بە پێچەوانەوە بەرپرسیارێتیان دەکەوێتە ئەستۆ.
ئەم بڕیارەی دەستەی گومرگی سەر بە وەزارەتی دارایی، دوای ئەو تەقینەوە گەورەیە دێت کە لە بەندەری بەیروت روویدا، کە بەهۆی یەکلانەبوونەوەی حاویەیەکی نیتراتی ئامۆنیاوە روویدا، کە پێش چەند ساڵێک لەلایەن کەشتییەکەوە هێنرابووە بەندەرەکە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە سۆشیال میدیای عێراق هەڵمەتێک بەمەبەستی دوورخستنەوەی چەکی میلیشیاکان لەناو ماڵەکاندا دەستیپێکردووە و بە مەترسی دووبارە بوونەوەی رووداوەکەی لوبنان ئەژماریان کردووە.