ئه‌مڕۆ سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی دیاری كورد جه‌لیل گادانی له سلێمانی به كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
له‌وباره‌یه‌وه حیزبی دیموکراتی کوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایده‌كات،"بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەیگەیەنین کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاک جەلیل گادانی، سیاسەتمەدار، کەسایەتیی دیاری سیاسیی کورد و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی سیاسیی کورد، پاش حەوت دەیە تێکۆشانی سیاسی لەپێناو ڕزگاریی نەتەوەکەیدا، کۆچی دوایی کرد.
له راگه‌یاندراوه‌دا هاتوه،" جەلیل گادانی ماوەی هه‌فته‌یه‌كه بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، کە بەداخەوە ئەمڕۆ چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوه".