مانگرتنی به‌شێك
له ده‌رچوانی به‌شه جیاوازه‌كانی كۆلێژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی كه‌ركوك بۆ دامه‌زراندنیان
به‌رده‌وامه ، بریاره رۆژی یه‌كشه‌ممه
وه‌زیری نه‌وت له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ده‌رچووه‌كان
كۆبێته‌وه
ده‌رچوه دانه‌مه‌زراوه‌كان
ماوه‌ی 4 رۆژه له باخچه‌ی به‌رانبه‌ر بینای پارێزگای كه‌ركوك مانگرتنیان ده‌ستپێكردوه
و به‌ڕۆژ ده‌رچووان به‌شێك له شه‌قامی پارێزگا ده‌گرن و به ووتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانیان
داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، به‌شه‌وانیش پێخه‌فی خه‌ویان بردوه و له‌ناو باخچه و
شۆسته‌ی شه‌قامی پارێزگا ده‌خه‌ون.
نیهاد جیهاد یه‌كێكه له
به‌شداربووانی مانگرتنی ده‌رچوان بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتویه‌تی ، داواكاری ئێمه ئاسایی‌ترین
مافی خۆمانه ئه‌ویش دامه‌زراندنه، كه مافێكی یاسایی خۆمانه و له‌وه‌ته‌ی لێره
مانمان گرتوه، وه‌ڵامێكی دڵخۆشكه‌رمان له به‌رپرسانه‌وه وه‌رنه‌گرتوه
ده‌شڵێت ، دوێنێ پارێزگاری
كه‌ركوك سه‌ردانی كردین و به‌ڵێنی پێداین رۆژی یه‌كشه‌ممه دوو نوێنه‌ری مانگرتوان
چاویان به‌وه‌زیری نه‌وت بكه‌وێت ، ئێمه لێره شه‌وان ده‌مێنینه‌وه، كه ژماره‌مان
نزیكه‌ی 150 ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی كه‌ركوك-ین و مانمانگرتوه، ده‌مێنینه‌وه
تا ئه‌وكاته‌ی داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.