بۆ ئەوەی خۆت لە ئاوسانی سکت رزگاربکەیت ئەم رێگەیە تاقی بکەرەوە

تەندروستی 06/08/2020

Alternate Text

لە رۆژگاری ئەمڕۆدا بەهۆی خواردنی خێرا و کەم خواردنەوەی ئاو ئاوسانی سک لەناو زۆرینەی هاوڵاتیاندا روودەدات.

 

ئەلیسۆن کۆلین، پزیشکی بواری خۆراک، باسی لەوەکردووە، دەکرێت کۆتایی بە ئاوسان و ئازاری ناو سک بهێنیت ئەویش لە رێگەی خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو.

ئەو پزیشکە دەڵێت، پێویستە کەسێکی ئاسایی رۆژانە لیتر و نیوێک ئاو بخواتەوە.

روونیشیکردووەتەوە، خواردنەوەی بڕی ئاوی پێویست دەبێتە هۆی نەهێشتنی قەبزی، بەو هۆیەشەوە ئازاری سک و ئاوساوی سک ناهێڵێت، جگە لەوەی دەبێتە هۆی شێدارکردنەوەی پێست.

دەتوانیت جگە لە ئاو سوود لە چای گوڵەبەیبون یان زەنجەفیل وەربگریت، جگە لەوە ئەو خواردانانە بخۆی کە دەوڵەمەندن بە بەکتریای سودبەخش وەک ماست.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا