ته‌ندروستی سلێمانی ٦٠ هه‌زار بۆ پشكنینی ئه‌م كه‌سانه‌ وه‌رده‌گرێت

کوردستان 06/08/2020

Alternate Text

بە بڕیارى وەزارەتى تەندروستى هەرێم، بڕى ٦٠ هەزار دینار لەو گەشتیارانە وەردەگیرێت کە گەشتى دەرەوەى وڵات دەکەن.

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە نەخۆشخانەی تاهیر عەلی والی بەگ بەشێکی نوێ بۆ پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتیاران و شۆفێرانی بارهەڵگرەکان دەکرێتەوە.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە نەخۆشخانەی تاهیر عەلی والی بەگ ناسراو بە نەخۆشخانەی سەرچنار، بەشێکی نوێ دەکرێتەوە، کە تایبەتە بە پشکنینی کۆرۆنا بۆ ئەو گەشتیارانەی کە گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن و بۆ پشکنینی هەر گەشتیارێکیش بڕی 60 هەزار دینار وەردەگیرێت”.

ئاشکراشیکرد، "هەر لەو بەشە پشکنینی کۆرۆنا بۆ شۆفێرانی بارهەڵگرەکان دەکرێت و بۆ هەر پشکنینێکیش بڕی 30 هەزار دینار وەردەگیرێت".

وتیشى، دانانى ئەو بڕە پارەیە، بە بڕیارى وەزارەتی تەندروستیی بووە و ئێمە جێبەجێی دەكەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا