وەزارەتی تەندروستی ئێران نوێترین ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد ژمارەی توشبوان ٣٢٠هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٦٣٤حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئاشکراشی کردووە، لەو ماوەیەدا دووهەزار و ٨٣٦ کەس چاکبوونەتەوە و ١٧٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ٣٢٠هەزار و ١١٧حاڵەت و و لەو رێژەیەش ١٧هەزار و ٩٧٦کەس گیانیان لەدەستداوە.
لەگەڵ ئەوەی زیادتر لە چوار مانگە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بڵاوبووەتەوە بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت و ژمارەی توشبوانیش بەراورد بە وڵاتانی دیکە رۆژ بەرۆژ لە زیادبوندایە.