هەولێر؛نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ کۆرۆنا تەرخانکرا و نەخۆشی بۆ رەوانە کرا

کوردستان 06/08/2020

Alternate Text

بەرێوبەری تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت، نەخۆشخانەیەکی دیکەیان بۆ تووشبوانی کۆرۆنا تەرخانکردووە و نەخۆشیان بۆ رەوانە کردووە.

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نەخۆشخانەی  فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێریان بۆ تووشبوانی کۆرۆنا تەرخانکردووە  وئەمڕۆ ٣٧ نەخۆشیان بۆ رەوانە کردووە.

روونیشیکردەوە، رۆژ بەرۆژ ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە شارەکە بەرزتر دەبێتەوە، بەشێکیش لەو کەسانەی تووش دەبن نیشانەکانیان بە قورسی تێدا دەرکەوتووە  پاشان هێنراونەتە نەخۆشخانە و پێویستیان بە مانەوە هەبووە.

جەختیلەوەشکردەوە، سەرجەم پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەکاندا تەرخانکراوە.

بەرێوبەری تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشانی دیکە بۆ حاڵەتی بەپەلە یان نەشتەرگەری سەردانی نەخۆشخانەی رۆژهەڵات و ئیمێرجنسی بکەن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا