ئاسایشی ڕاپەڕین له راگه‌یه‌نراوێكدا دەست بەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر دەرمانیان راگه‌یاند كه له ئێرانەوە بە قاچاغ هێنرابوون به‌مه‌به‌ستی ساخكردنه‌وه‌یان و دوو تۆمه‌تباریش له‌و رووداوه‌دا ده‌ستگیركرا
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ئاسایشی راپه‌رین له راگه‌یه‌نراوێكدا له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه ، ڕۆژی 2ی ئەم مانگە هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ و یاریدەدرێتی ئاسایشی سەنگەسەر دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری دەرمانی مرۆیی‌دا گرت كە لە ئێرانەوە بە قاچاغ هێنراوبوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به ده‌ستگیركردنی دوو كەس كراوه كه تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره
ئاسایشی راپه‌رین رایده‌گه‌ینێت ، دەرمانەكان پێكهاتبوون له 281 هەزار و 840 دەنکە حەب لە جۆرەکانی ( ڤیتامین سی، ئەمۆکسیلین، کۆڵدجێل، بێنراکودیل، گەین ئەپ، ڕۆیاڵ، فات فاست، سوپسیدیاری فود پرۆدەکت، هیمالایەو پوما)
هه‌روه‌ها ، شەش هەزار و 320 مەڵحەمی جۆری (ئێن ئێن و زایلۆژێل) لەگەڵ 600 قەترەی جۆری (کانازۆڵ، کۆلیک ئی زێت و جێنتێکس)