ژووری ئۆپراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا لەگەڵ جێبەجێکردنی رێنمانییە تەندروستییەکان سبەی هەینی نوێژی هەینی لە سنوورەکەیان بەڕێوە دەچێت.
ژووری ئۆپراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە وتاربێژانی سنوری گەرمیان، بڕیاریانداوە نوێژی هەینی لە مزگەوتەکاندا بەڕێوەبچێت.
روونیشیکردووتەوە،پێویستە هاوڵاتیان بەرماڵی خۆیان بهێنن و لەماڵەوە دەستنوێژ بگرن و ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن و دووی نێوانیان بپارێزن.