یانەی رۆمای ئیتاڵی فرۆشتنی یانەکەی بە دەوڵەمەندێکی ئەمریکی راگەیاند.
یانەی رۆمای ئیتاڵی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی فرۆشتنی یانەکەیان لەگەڵ گروپی فریدکین بە بڕی ٥٩١ملیۆن یۆرۆ ئیمزا کردووە.
روونیشیکردووەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا رێوشوێنەکانی ئەو فرۆشتنە تەواو دەکەن.
گروپی کۆمپانیاکانی فریدکین، لە هیوستنی ئەمریکایە، کە دان فریدکین ملیاردێری ئەمریکی خاوەندارێتی دەکات.