تاقیكردنه‌وه‌كان له‌م پارێزگایه‌ی هه‌رێم دواخرا

کوردستان 06/08/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی راگه‌یاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگەیاند،"ئاماژە بە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت لە بەرواری 2020/8/4 سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمی پۆلە ناکۆتاکان لە 4 بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی و قۆناغی ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە،" بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پەروەردە لە خاڵی یەکەم تاقیکردنەوەی خولی دوەمی پۆلە ناکۆتاکان لە 4 بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی و قۆناغی ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی کە بڕیاربو لە وادەی خۆی جێبەجێ بکرێت لە بەرواری 2020/8/9، لەهەمانکاتدا دەسەڵات درا بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان بۆ بەڕێوەبردن و کۆتاییهێنان بە تاقیکردنەوەکان بەڕەچاوکردنی ڕەشی تەندروستی."

ئاماژەی بەوەشكردوە،"دوای تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و ڕای پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشیکردن بەمەبەستی ڕەچاوکردنی ڕەوشی تەندروستی بڕیارماندا تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمی پۆلە ناکۆتاکان لە 4 بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی و قۆناغی ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دوابخرێت بۆ ڕۆژی 2020/8/16 واتە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 2020/8/16 یەکەم تاقیکردنەوە بەڕێوەدەچێت."

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا