حکومەتی بەغدا فەرمانیکرد بەخەرجکردنی مووچەی سێ
مانگی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان.
بە نوسراوی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد
بە وەزارەتی دارایی، بۆ خەرجکردنی مووچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان.
لە نوسراوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران هاتووە، بێ هیچ
دواکەوتنێک مووچەی مانگەکانی نیسان و ئایار و حوزەیران و مانگەکانی دواتری فەرمانبەرانی
سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.
لە فەرمانەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژە بەوەشکراوە،
خەرجکردنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت، بەو مەرجەی میلاکی
ئەو فەرمانبەرانە پێشتر بخرێنە سەر وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی فیدراڵی و دواتریش هەموو
ئەو بودجەی بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرجکراوە لە شایستەداراییەکانی هەرێم دەردەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێم
کە ماوەی ٤ مانگە موچەیان بۆ خەرجنەکراوە، بایکۆتی دەوامیان کرد و داوایانکرد موچەکانیان
بۆ خەرج بکرێت.