سادق عه‌تیه، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای كه‌شناسی
عێراق رایگه‌یاند، پێشبینی دەکەن بۆ ماوه‌ی ١٠ رۆژ شه‌پۆلی گه‌رمای به‌هێز روو نه‌دات
و ئه‌وان ئه‌و ماوه‌یه به "پشووی گه‌رمای مانگی ئاب" ناوده‌به‌ن.
سادق عه‌تیه، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق ئێستا كه‌شوهه‌وایه‌كی
ئاسایی هه‌یه، ده‌شڵێت له‌مڕۆوه تا ١٠ رۆژی دیكه هیچ شه‌پۆلێكی گه‌رما سه‌رهه‌ڵدانادات
و خێرایی با به ئاراستەی باكوری خۆرئاوا له زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وامده‌بێت.
سادق عه‌تییه پێشبینیشی كردووه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ
له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای هه‌رێمی كوردستان نمه‌باران ببارێت.