وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، تیمێكی ئیماراتی كه خزمه‌تگوزاری بۆ
توشبوانی كۆرۆنا له‌ماڵه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن، هیچ په‌یوه‌ندی به‌ئه‌وانه‌وه نییه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا
د. بژار موسی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه،
له چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێك تیمێك به‌ناوی نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی خۆیان
ناساندووه كه‌وا خزمه‌تگوزاری پزیشكی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌ماڵه‌وه،
بۆیه به هه‌مو لایه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌م گروپه یان هه‌ر تیمێكی تر په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه نییه.
باسی له‌وه‌شكردووه،
ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌رده‌وامه له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ناو
نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ری په‌تای كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر.