پارێزگاری هه‌ولێر له سه‌ردانێكی بۆ قه‌زای ره‌واندز
بریاریدا به‌بڕی ٣٠٠ ملیۆن دینار ده‌ست بكرێت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی تۆڕی ئاوی
خواردنه‌وه‌ی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و قه‌زایه،
بەڵێنیش دەدات، لەماوەی دوومانگ، کێشەی ئاو و تۆڕی ئاوی گەڕەکەکانی ڕواندز چارەسەر
بکەن.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه فرسه‌ت سۆفی ، پارێزگاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی قه‌زای ره‌واندز سه‌ردانی ئه‌و قه‌زایه‌ی
كرد و له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری
كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه ، ئه‌مرۆ سه‌ردانی قه‌زای ره‌واندزمان كرد به‌مه‌به‌ستی
چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفتی ئاو و نه‌بوونی تۆڕی ئاوی كۆمه‌ڵێك گه‌ڕه‌كی سنووری
قه‌زای ڕواندز کە چەندین ساڵە بەتانکەر ئاویان بۆ دابین دەکرێت ، بڕیارماندا دەست
بکەین بە دانانی تۆڕی ئاو بۆئه‌و گه‌ڕه‌كانه.
ئه‌وه‌شی نوسیوه ، دانان و ڕاکیشانی تۆڕی ئاو بۆ ئەو گەڕەکانە دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی بەهەدەردانی
پارەیەکی زۆر کە ساڵانە بۆ دابینکردنی ئاو لەڕێگەی تەنکەر سەرفکراوە، پڕۆژەی دانانی
تۆڕی ئاو لەو گەڕەکانە بەگوژمی (٣٠٠) ملیۆن دینار لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێر جێبەجێده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تێچووی دابینکردنی ئاو
لەڕێگەی تەنکەر ساڵانە (١٥٠) ملیۆن دینار بووە، بەتێچووی دووساڵی دابینکردنی ئاو بەتەنکەر،
ده‌توانرێت کێشەی چەندین ساڵەی دانیشتوانی ئەوگەڕەکانەی ڕەواندز بەیەکجاری و بۆهەمیشە
چاره‌سه‌ر بكرێت و کۆتاییش بەو بەهەدەردانەی پارەیە بهێنرێت .
له په‌یامه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردووه پرۆژه‌كه لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان بووه ، ئەوەی له توانایاندا هه‌بێت بۆ گەیاندن و دابینکردنی خزمەتگوزاری ئەنجامیدەدەن
، و ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كاری تێدا ده‌كرێت پێكهاتوون له (کانی، نەورۆز، کۆمەڵگەی
لاوان، گوندی بەرزێوە، گوندی چۆمەخێن، بەرگرکەی نوێ، بانە زێوک، بێ نوریان).