"بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا مووچەی ئەم فەرمانبەرانەی هەرێم خەرجکرا"

ئابوری 06/08/2020

Alternate Text

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بە هەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەران مووچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.

د.جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، بەهەوڵ و بەدواداچوونی جدی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە هەماهەنگی وپشتیوانی تەواو لەگەڵ سەرۆکایەتی کۆمار و پاش ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ لایەنی پەیوەندیدار، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دەستبەجێ خەرجکردنی مووچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی (نیسان و ئایار و حوزەیران) و مانگەکانی داهاتووی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کرد.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە بڕیارەکەدا هاتووە پێویستە وەزارەتی دارایی حکومەتی ناوەندیی بەردەوامبێت لە خەرجکردنی مووچەی مانگانەی ئەم توێژە لە کاتی خۆیدا.

کارمەندای بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان لەڕووی کارگێڕییەوە سەربە حکومەتی هەرێمی کوردستانن و لە ڕووی داراییەوە مووچەکانیان لە حکومەتی ناوەندییەوە خەرجدەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، ماوى سێ مانگە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان کە سەر بە عێراق، راگیراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا