ئەندامێکی مەکتەبی
سیاسی پارتی رایدهگهیهنێت، "پێداچوونەوە بەڕێککەوتنی نێوانیان لهگهڵ یهكێتی
دەکەن" و بڕیارە بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ ئهو حزبه کۆببنەوە.
کاکەمین نەجاڕ،
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمی حزبهكهی راگەیاندوه، "کاک نێچیرڤان بارزانی پێشتر لەگەل قوباد
تاڵەبانی کۆبووەتەوە و پەیوەندیی ھەیە و پەرلەمانی کوردستانیش کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوەبرد،
بڕیارە جارێکی دیکە ئێمە و برادەرانی یەکێتی کۆ ببینەوە، چونکە ئێستا پەیوەندییەکانمان
باشترن و گرژییەکانی پێشووتر نەماون، ھەرچەندە رەوشی تەندروستی ناجێگیرە و کاتی کۆبوونەوەکەی
داھاتوو دیار نییە."
بهوتهی ئەندامەکەی
مەکتەبی سیاسی پارتی، "پێشتر پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنی سیاسییان ھەبووە لەبارەی
ئیدارەدانی ھەرێمی کوردستانەوە لە ھەموو بوارەکاندا" لەوانە پەیوەندیمان لەگەل
بەغدا چۆن دەبێت، پەیوەندی لەگەڵ لایەنەکان و بەڕێوەبردنی ئیدارەی کوردستان، ئێمە
بەو ڕێککەوتنەدا دەچینەوە تا بزانین لە کوێ کەموکووڕیی ھەیە."
وتیشی،
"رێککەوتنی دیکەمان لەگەڵ یەکێتی ھەیە لەسەر پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێم، ئەویش
پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و لەکوێ کێشەی ھەبێت راست دەکرێتەوە، قەیرانی دارایی و پرسە
سیاسییەکان و کێشەکان لەگەڵ بەغدا بەگشتی باس دەکرێن."