سبەینێ گەڕەکێکی شاری سلێمانی بێ کارەبا دەبێت

کوردستان 07/08/2020

Alternate Text

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، سبه‌ی شه‌ممه‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری به‌رامبه‌ر شاری جوان كاره‌بای مۆلیده‌ و نیشتمانیان نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ داده‌نرێت.

 به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كاره‌بای سلێمانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیره‌كی كاره‌با ئاگاداری دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری به‌رامبه‌ر شاری جوان فیده‌ری ٢٤٩ یاریده‌ده‌ر ده‌كاته‌وه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ پێوه‌ری زیره‌كی  كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری له‌ كاتژمێر ٧ی به‌یانی تاوه‌كو١٢ی نیوه‌ڕۆ كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واته‌ موه‌لیده‌ی ئه‌هلی سه‌ر ئه‌و فیده‌ره‌ نابێت كار بكه‌ن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.

كاره‌بای سلێمانی باسی له‌وه‌شكردوه‌، هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ بێ به‌رامبه‌ر و هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتی وه‌رناگیرێت و خه‌رجییه‌كه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ته‌، پێویستیشه‌ له‌ پێناو پاراستنی ئامێره‌ كاره‌باییه‌كان پێش لێدانه‌وه‌ی كاره‌با پۆ یه‌كه‌مجار هه‌مو ئامێره‌ كاره‌باییه‌كانیان بكوژێننه‌وه‌ و دواتر له‌دوای یه‌ك هه‌ڵیان بكه‌نه‌وه.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا