وه‌زیری كاره‌با: له‌ ئێستادا رۆژانه‌ ٢٠ كاتژمێر كاره‌با ده‌ده‌ین بە هاوڵاتیان

کوردستان 07/08/2020

Alternate Text

وەزیری كارەبای هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا رۆژانه‌ ٢٠ كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت و جێی شانازیشە هەرێمی كوردستان لە رووی دابینكردنی كارەباوە پشتیوانی عیراق دەكات.

كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەت ترلیۆنێك و ١٦٢ ملیار دینار قەرزی لای هاووڵاتییانه‌ و لە ٢٨ی تەمموزەوە توانیویانە رۆژانە ٢٠ كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن.

سەبارەت بە پرسی فرۆشتنی كارەباش بە حكومەتی عیراق، وەزیری كارەبای هه‌رێم رایگەیاند، دەبێت هەموولایەك شانازی بكەن بەوەی هەرێمی كوردستان لە رووی دابینكردنی كارەباوە پشتیوانی دەوڵەتی عیراق بكات كە لە ساڵی ١٩٢٠ەوە دروست بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا