خاڵس ئه‌حمه‌د
قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ هه‌ینی
رایگه‌یاند، ڕۆژانه سه‌دان نه‌خۆش ده‌چێته نه‌خۆشخانه‌كان ، ئه‌وانیش هێشتا خه‌ریكی
گه‌شت و سه‌یرانن و تكایه ئه‌و نه‌زانیه رابگرن.
خاڵس ئه‌حمه‌د
قادر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ژێر ناونیشانی
"تكایه ئه‌و نه‌زانیه ڕابگرن" نوسیویه‌تی، "له نه‌خۆشخانه‌كان
شوێنی نه‌خۆش نه‌ماوه ، له‌هه‌مو وڵاتانی جیهان له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه
هه‌مو جۆره گه‌شت و سه‌یران و شوێنه مێژویی و گه‌شتیاریه‌كان داخران".
دەشڵێت،
"زۆر سه‌یره ئه‌و خه‌ڵكه ، ڕۆژانه سه‌دان نه‌خۆش ده‌چێته نه‌خۆشخانه‌كان،
ئه‌وانیش هێشتا خه‌ریكی گه‌شت و سه‌یرانن، دواتریش كه گه‌ڕانه‌وه ده‌یانه‌وێت نه‌خۆشخانه
و پزیشكان له‌پێشوازی و خزمه‌تیان دابن".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، تكایه كه‌مێك هۆشیار بن، ئه‌گه‌ر خۆتان نه‌پارێزن كه‌س ناتوانێت
بتانپارێزێت و توانای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌زاره‌ها نه‌خۆشه نیه نه لێره و
نه له‌هیچ وڵاتێكیش، كاتی په‌تا، كاتی گه‌شتوسه‌یران و تێكه‌ڵبوون نییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی دیوانی ته‌ندروستی هه‌رێم له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه،" خۆتان
مه‌بنه هۆكاری نه‌خۆشكه‌وتن و مردنی كه‌سوكارتانن، گله‌یی له‌خۆتان بكه‌ن ئه‌گه‌ر
خۆتان ناپارێزن".