پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، له‌ئه‌نجامی روداوێكی
هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای نێوان كۆیه- هه‌ولێر، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وت
كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند،
ئه‌مڕۆ روداوێكی هاتوچۆ له نێوان سێ ئۆتۆمبێل، له‌سه‌ر رێگای كۆیه- هه‌ولێر له‌نزیك
ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان رویدا.
وتیشی، "له‌ئه‌نجامی ئه‌و روداوه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وت
كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی
فریاكه‌وتنی هه‌ولێر گواستراونه‌ته‌وه و
هێڵیكاریش بۆ رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.