نیوەڕۆی ئەمڕۆ
فرۆكە جەنگییەكانی توركیا سنوری گوندی قامیشی سەر بە قەزای ماوەتیان بۆردومانكرد.
كامەران حەسەن،
قائیمقامی قەزای ماوەت بە (BMC) راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو جار لە كاتژمێر ١:١٥
خولەك و ١:٣٠ خولەک، فرۆكە جەنگییەكانی توركیا، سنوری گوندی قامیشی سەر بە قەزای
ماوەتیان بۆردومانكرد.
وتیشی، بەگوێرەی
زانیارییەكان بۆردومانەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە، بەڵام ئاگر لە ناوچەكە
كەوتوەتەوە و روبەرێكی زۆر پوش و پاوەن سوتاوە.
راشیگەیاند، ئەمە جاری دووەمە لەم ماوەیەدە
سنوری قەزای ماوەت بۆردوماندەکرێت، پێشتریش گوندی گەڵالە بەهەمانشێوە بۆردومانکرا.
رۆژی ٤ی ئەم
مانگەش بەهەمان شێوە فرۆكە جەنگییەكانی توركیا سنوری قەزای ماوەتیان بۆردومانكرد و
بەو هۆیەوە زیانێكی زۆر بەر رەز و باخی هاوڵاتیان كەوت.