عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت كرد و رایگه‌یاند، له شەقامی
سەھۆڵەکەو بازاڕی دۆلارەکە با ئاشکرا
نوسینگەی قاچاغی دانراوە به‌به‌رچاوی هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه چیت بوێت بۆت داخڵ ده‌كه‌ن ، ته‌نیا له قاچاغی جگه‌ره مانگانه ١٠ ملیۆن دۆلار ده‌برێت .
ئه‌مرۆ هه‌ینی ٧ی ئابی ٢٠٢٠ له په‌یامێكدا
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی
حكومه‌تی كردبوو رایگه‌یاند، ئێستا لە شەقامی سەھۆڵەکەو بازاڕی دۆلارەکە با ئاشکرا نوسینگەی قاچاخی دانراوە ، چیت بوێت
بە بەرچاوی ھێزە ئەمنیەکانی حکومەتەوە لە باشماخ و پەروێزخانەوە بۆت داخڵدەکرێت
ئه‌وه‌شی نوسیووه ، بەڕادێک خەیارو
سێ‌و و پیازو قۆخ بە ٤ ھەزار دۆلار داخڵ ده‌كرێت، ھێڵکە بە ١٢ ھەزار دۆلار، جگەرە
بە نیوەی بەھای گومرگەکەی و ھەرچی دیکەشت ھەبێت بۆت داخڵدەکرێت ، بە ئاشکرا لە بازاڕدا نوسینگەی قاچاغی دانراوە
ھەرچیت بوێت ژمارەی ئۆتۆمبیلەکەت لێوەردەگرن و بۆت داخڵ دەکەن
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامی
په‌رله‌مانه ، تەنیا لە قاچاغی جگەرە مانگانە ١٠ ملیۆن دۆلار دەبرێت و ته‌نها كار به‌ده‌ست له خاڵی سنوری وەلیدو
خاپور لەگەڵ ڕۆژئاوا چی بڕوات و بێت تەنیا کۆمپانیایەکە، جگه له‌وه‌ش لە سحێلاوە دوو سەر حەیوان بە ٣٥ ھەزار
داخڵ دەکەن ، به‌مه‌ش زیانیان بە سەدان
مەڕداڕ گەیاندووە.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ، هه‌رچه‌نده كاره قاچاغی و قۆرخکاریەكان رووكه‌شه‌ن چەند کەسێکە، بەڵام بە دڵنیایی
لوتکەی دەسەڵاتی حیزبی و ئەمنی و حکومی لە پشتە ، ئەگەرنا ناتوانرێت ئه‌و كاره بكرێت .
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له په‌یامه‌كه‌یدا
روونیكردووەته‌وه ، ئه‌وه‌ی ئێستا له کوردستان دەکرێت لە ساڵی ١٩٩١ یش نه‌بووه ، داوا له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ، ھێزە
ئەمنیەکانیش بەشێکن لەم قاچاغیە، ده‌توانرێت بەیەک بڕیار ڕێگای لێبگیرێت و لە ھەر سنورێک قاچاغی كرا، ئەو ھێزەی لەوێیە پێویسته
فەسڵ بكرێن.
به‌گوێره‌ی وته‌كانی عه‌لی حه‌مه
ساڵح پاش گفتوگۆكردنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری
كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم پێی راگه‌یاندووه ، هیچ هێزێكیان نییە ڕێگری لەم
مافیاکارییە بگرێت، نوسراویان کردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و زیانی گەورەش بەر جوتیاران کەوتوە.
ده‌شڵێت، دەکرێت موچەخۆرێک ئەمە دۆخی مووچەکەی بێت، بەڵام
مانگانە بەرپرسان و دەڵاڵەکانیان لەسەر حسابی خەڵک دەیان ملیۆن دۆلاریان
دەستبکەوێت.