وەزارەتی دەرەوەی چین بە توندی دژایەتی بڕیارەکەی
ئەمەریکای کرد بۆ قەدەغەکردن و مامەڵەکردنی
ئەمەریکیەکان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای تێنسێنتی ویچات و بایت دانسی تیک تۆك.
لهوبارهیهوه وانگ وێنبین ، وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی چین به سایتی رۆیتهرزی راگهیاند ، پەکین بەرگری لە مافە یاسایی و بەرژەوەندییەکانی
کارە چینیەکان دەکات و دەبێت ئەمەریکا بەرگەی دەرەنجامی ڕەفتارەکانی بگرێت.
وانگ وێنبین وتیشی ، ئەمەریکا ئاسایشی نیشتیمانی
وەکو بیانوویەک بەکاردەهێنێت و دەسەڵاتەکانی بەکاردەهێنێت بۆ سەرکوتکردنی ئەو
کارانەی ئەمەریکی نین، چین بەتوندی دژایەتی ئەوە دەکات
ئهمه له كاتێكدایه دۆناڵد ترامپ ، سەرۆکی ئەمەریکا
دوو فەرمانی دەرکرد بۆ قەدەغەکردن و مامەڵەکردنی ئەمەریکیەکان لەگەڵ کۆمپانیای تێنسێنت
کە خاوەنی ویچاتە و هەروەها کۆمپانیای بایت دانس کە خاوەنی تیک تۆکە، بەڕێوبەرایەتییەکەی
ئەمەریکا پێشتریش ئاماژەی بەوەدا بوو ئەو بەرنامە چینیانەی" متمانەپێکراو
"نین ، هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکە و ڕاستەوخۆ زانیاریی ئەمەریکیەکان
دەگوازنەوە بۆ حیزبی شیوعی چین.