بەهای لیرەی
تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی کەمترین ئاستی لە مێژوی خۆیدا تۆمارکرد، بانکى
ناوەندى تورکیاش رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئامڕازەکان بۆ رێگرى لە داکشانى زیاترى بەهاى
لیرە بەکاردەهێنێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ
پێنجشەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٠، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لەبازاڕەکانی
جیهاندا، کەمترین ئاستی لەمێژوی خۆیدا تۆمارکرد و نرخی یەک دۆلار گەیشتە نزیکەى (٨)
لیرە، کە ئەمەش کەمترین بەهاى لیرەیە لە مێژودا بەرامبەر بە دۆلار.
هاوکات بانكی
ناوه‌ندیی توركیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەى خستەڕوو، کە بانكی ناوه‌ندیی سه‌رجه‌م
ئامڕازه‌كانی به‌رده‌ستی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری هه‌ڵكشان و داكشان
له بازاڕه‌كان به‌كارده‌هێنێت.
ئاماژەى بەوەشکرد،
لە نزیکەوە چاودێرى پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به نرخى دراو له بازاڕه‌كاندا دەکەن.