لە
چوارچێوەی لێکۆڵینەوەكانی حكومه‌تی لوبنان له‌باره‌ی تەقینەوە بەهێزەکەی بەندەری
بەیروت، ١٦ کارمەندی بەندەرەکە دەستگیرکران.
لە بەیاننامەیەکی دادگای سەربازیدا
کە لە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی لوبنان NNAدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانه‌ی
كه لە رۆژی سێشەممەوە بەڕێوەدەچێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، ١٦ کارمەندی
بەندەره‌كه دەستگیرکراون.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوه ، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا تا ئێستا
لێدوانی بەڕێوەبەرانی دەستەی كارگێری بەندەری بەیروت و كارگێری گومرکی بەندەرەکە و
١٨ کارمەندی کۆگای ژمارە ١٢ی بەندەرەکە کە تەقینەوەکەی تیادا رووی دا، وەرگیراوە
ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژی سێشه‌ممه‌ی
رابردوو به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له یه‌كێك
له كۆگاكانی ئه‌و به‌نده‌ره له لوبنان كه مادده‌ی كیمیایی تێدا هه‌ڵگیرابوو بۆیه
هۆی دروست بوونی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز راسته‌خۆ هه‌موو جیهانی هه‌ژاند
حەسەن حەمەد ، وەزیری تەندروستیی لوبنان، ئاماژەی بەوە کردبوو کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە تەقینەوەکەدا گیانیان
لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ١٣٥ کەس، هەروەها پێنج هەزار کەس برینداربوون و دەیانی
دیکەیش بێ سەروشوێن بوون.
حکوومەتی لوبنانیش رایگەیاند ، لەبارەی تەقینەوەکە ده‌ستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و پێنج رۆژ دەخایەنێت.