وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٧٥ كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆناوه
گیانیان له‌ده‌ستداوه دەشڵێت، دوو هه‌زار و ١٧٢ توشبوو كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه
بوون چاكبوونه‌ته‌وه
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی
ئه‌نجامدراون، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا سێ هه‌زار و ٤٦١ توشبوی نوێی ڤایرۆسی
كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتووه‌ته ١٤٤ هه‌زار و ٦٤ توشبوو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا له سلێمانی ١٣٩ توشبو، له‌هه‌ولێر
٢٤٤ توشبوو، له دهۆك ٩٢ توشبو تۆماركراون، هه‌روه‌ها له سلێمانی شه‌ش كه‌س، له
هه‌ولێر شه‌ش كه‌س، له‌دهۆكیش دو كه‌س گیانیان
له‌ده‌ستداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا له سلێمانی ٤٣ توشبو، له هه‌ولێر ٨٩ توشبو كه
هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ٧٥ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه
گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته پێنج هه‌زار
و ٢٣٥ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
و ژینگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، هه‌ر له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا، دوو هه‌زار
و ١٧٢ توشبوو كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه،
كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ ١٠٣ هه‌زار و ١٩٧
كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی ٧١.٦%ی كۆی توشبووان.