ته‌نها چه‌ند
رۆژێكی كه‌م ماوه بۆ ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆله ناكۆتاكان له هه‌رێمی كوردستان و شاره‌زایانیش رێنمایی به
خوێندكاران ده‌ده‌ن له خواردنی چه‌ند خۆراكێكی به‌سوود كه هاوكاریان ده‌بێت له
كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بهێنن .
تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆله ناكۆتاكان كه له قۆناغی ٤ی بنه‌ره‌تی
تا 11ی ئاماده‌یی ده‌ستپێده‌كات ، خوێندكاران هه‌میشه له بارودۆخێكی ده‌روونی
ناجێگیردا ده‌بن و گرنگه جگه له كۆشش كردنیان،پێویسته گرنگه‌یه‌كی زۆر بده‌ن به ته‌ندروستیان
به تایبه‌ت ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌یخۆن ، چونكه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر
یادگه و توانای كۆششكردن و بیرهاتنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانیان ده‌بێت
سایتی (bbc good food) بڵاوی كردووه‌ته‌وه ، چه‌ند جۆرێك خۆراك هه‌یه سودێكی
زۆری بۆ خوێندكاران ده‌بێت ئه‌وانیش پێكهاتوون له خواردنی ماسی ، چونكه یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی له ترشه ئه‌مینی و ڤیتامیناته‌كان پێكهاتووه
و یارمه‌تی به‌هێزكردنی مێشك ده‌دات ، هه‌روه‌ها خواردنی توو ڕۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له
پارێزگاریكردن له توانا و زیاتر چالاك كردنی مێشك
یه‌كێكی تر له‌و خۆراكانه‌ی
به‌سووده بریتیه له ته‌ماته ، كه مادده‌ی دژه ئۆكسیدی تێدایه و پارێزگاری له
مێشك ده‌كات و ڕێگری له بیرچوونه‌وه ده‌گرێت هه‌روه‌ها ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن
به ڤیتامین (B) وه‌ك هێلكه و مریشك و سه‌وزه‌واته‌كان پێویسته به‌یانیان
به‌كاربهێنرێت و گرنگی زیاتریان پێبدرێت
به‌شێكی تری رێنماییه‌كانی ئه‌و
سایته ، بریتیه له خواردنی بیبه‌ری تیژ و ترشه‌مه‌نیه‌كان كه ده‌بێته هۆی
زیادكردنی ته‌ركیز و مێشك له له‌بیرچوونه‌وه ده‌پارێزێت پاشان بڕۆكلیش سه‌رچاوه‌یه‌كی
به‌هێزی ڤیتامینه‌كانه و كار له‌سه‌ر چالاكردنی مێشك و به‌هێزكردنی ده‌دات
یه‌كێكی تر له‌و خواردنانه‌ی
له ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان پێویسته بخورێت بریتین له چه‌ره‌سات و نه‌سته‌له‌ی ره‌شی تاڵ
كه یارمه‌تی پێدانی خۆراكی جه‌سته ده‌دات
و رۆڵی ده‌بێت له به‌هێزكردنی بیره‌وه‌ریه‌كان