حەوت كۆڵبه‌ری كورد به‌هۆی روداوێكی "دڵتەزێنەوە" بوونە قوربانی

کوردستان 07/08/2020

Alternate Text

رێكخراوی هەنگاو رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک سنوری مەریوان لانیکەم حەوت کۆڵبەر بوونە قوربانی.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە لەڕێگای مەریوان بۆ گوندی دەرەناخی رووداوێکی هاتووچۆ بووە هۆی گیان له‌ده‌ستدانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی شەش کۆڵبەری دیکە.

رێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت، خالید غەفووری خەڵکی گوندی (باوە) و تەمەن ٤٩ ساڵ لەم رووداوه‌ گیانی لەدەست داوە و شەش کۆڵبەری دیکە بریندار بوون کە باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیره‌.

هه‌نگاو ئاشكراشیكردووه‌، ئەم رووداوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆڕی پراید و و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا هاتوەتە ئاراوە و سەرنشینەکانی پرایدەکە کۆڵبەر بوون و بە مەبەستی کۆڵبەری بەرەو سنوور چوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا