وێنه‌یه‌كی "ده‌گمه‌ن و کە‌مبینراوی" یه‌كێك له ئاوازدانه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبوویه‌وه و بۆیه جێگای سه‌رنجی هه‌واداره‌كانی
وێنه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت
زاهیر له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبووەیه‌وه و بۆیه
جێگای سه‌رنجی هه‌واداره‌كانی و وێنه‌كه‌ش به‌خێرایی له‌ناو هه‌واداره‌كانی هاوبه‌شی پێكرا و بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر ده‌ربڕی .
هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر له سالی ١٩٧٢ له شاری سلێمانی له
دایك بووه و له ساڵی ١٩٩٢ په‌یمانگای
هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی به‌شی موزیك ته‌واو ده‌كات و له ساڵی ١٩٩٦ له وڵاتی
ئه‌ڵمانیا بڕوانامه‌ی موزیكی له په‌یمانگای باڵای موزیك له‌و وڵاته به‌ده‌ست ده‌هێنێت .
خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاواز و به‌رهه‌می
هونه‌ری كوردیه و كاری ئاواز
دانانی بۆ ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندی كورد و بیانی كردووه ، دیارترینیان دانانی
موزیك بۆ گۆرانیبێژی مسری سوعاد حوسنی بوو .